ژیاننامە

بیژەن زەمانپیرا ؛ نووسەر، دەرهێنەر و فۆتۆگرافەر

بیژەن زەمانپیرا لە ساڵی ۱۹۶۵ لە کوردستانی ئێران شاری سنه لەدایکبووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی (کارناسی) لە ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە و چالاکییەکانی لە ساڵی ۱۹۹۸را بە وێنەگرتن دەستپێکرد، کە چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و بیانی لەم بوارەدا بردەوە.

لە ساڵی ۲۰۰۱، کۆرسەکانی دەرهێنان و سیناریۆنووسی لە کۆمەڵەی سینەمای لاوانی تاران تەواو کرد و لە فیلمە سینەماییەکانی کیسەڵەکان هەڵدەفرن" " و " گۆرانییەکانی وڵاتی دایکی" و "دەفە" بە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی وەک یاریدەدەری دەرکەوت.

ئەو هەتا ئێستا دەرھێنەری 12 کورتە فیلم و 2 فیلمی دۆکیومێنتاری و یەک فیلمی چیرۆکی کردووە، کە چەندین خەڵاتی لە فیستیڤاڵە ناوخۆیی و بیانییەکان بردۆتەوە.